تەرمی موعتەسەم ئەکرەم بەخاک سپێردرا
ی ن ک 05:40 PM - 2023-09-02
پاشا سەنگەر
بەخاکسپاردنی تەرمی موعتەسەم ئەکرەم
بە
ئامادەبوونی وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی
موعتەسەم ئەکرەم, کەسایەتی دیارو ناسراوی شاری ھەولێر و بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عیراق لەگۆڕستانی کارگەی قیری شاری ھەولێر بەڕێوەچوو.
ئێوارەی
ئەمرۆ شەممە 2-9-2023، بە ئامادەبوونی
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەعدی ئەحمەد
پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دکتۆر مەجید حەمەد ئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی ھەولێر
ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و رێباز بێرکۆتی
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر و ھاورێ و کەسوکارەکەی مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی
کەسایەتی دیارو ناسراوی شاری ھەولێر و بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق موعتەسەم
ئەکرەم لەگۆرستانی کارگەی قیری شاری ھەولێر بەڕێوەچوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

