پارتی و بەعس لەهەولێر زیاتر لە 230 پێشمەرگەی یەكێتی شەهید دەكەن
کوردستان 02:27 PM - 2023-08-31
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتی، قەڵای هەولێر
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پاراستنی ئەزموونی دیموكراسی هەرێم و بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان و رێگری لەخیانەتكارانی پارتی، تەنها لە رۆژی خیانەتی 31ی ئاب دا لەهەولێر زیاتر لە 230 شەهیدی بەخشیووە.
دابان ئەحمەد رەشید لێپرسراوی ئامار و هەڵبژاردنی مەكتەبی شەهیدانی یەكێتی بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەخیانەتی 31ی ئابی پارتی دا 236 پێشمەرگەی یەكێتی تەنها لەهەولێر و دەوروبەری شەهیدبوون".
جگە لەو ژمارە شەهیدە، یەكێتی زیاتر لە 700 پێشمەرگەی لەو خیانەتەدا برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەك ماڵی زۆری پێشمەرگەكانی یەكێتی لەلایەن تاڵانچییەكانی 31ی ئابەوە تاڵانكران و ماڵ و منداڵیان دەربەدەر كران" دابان ئەحمەد رەشید وادەڵێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەو خیانەتەی پارتی دا ژمارەیەك شەهیدی دیكەی لەناوچەكانی هەرێم بەخاكی كوردستان بەخشی، پێشمەرگەكانی یەكێتیش لەتۆڵەی خوێنی شەهیدەكانیان نەیانهێشت چلەی خیانەتكاران لەسلێمانی و دەوروبەری بچێت و خیانەتكاران و تاڵانچییەكانیان لەسلێمانی دەركرد و هەتا دێگەڵە رایانماڵین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

