مەڵبەندی هەولێر: یەكەم جارە لە مێژوودا شانازی بە دوژمنەوە بكرێت
کوردستان 09:04 PM - 2023-08-30
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
وتەبێژی مەڵبەندی 3 ی رێكخستنی هەولێر رایدەگەیەنێت: "لە مێژووی مرۆڤایەتیدا یەكەم جارە رووبدات كە كەسانێك شانازی بە دوژمنی خۆیانەوە بكەن و جێگای سەرسوڕمانە شانازی بە رژێمێكەوە بكەیت كە دەستی سوورە بە خوێنی سەدان هەزار رۆڵەی خۆت".
وتەبێژی مەڵبەندی 3 ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا وەڵامی ئەو كەسانە دەداتەوە كە شانازی بە خیانەتی مێژوویی 31 ی ئابەوە دەكەن و رایدەگەیەنێت: "بەڕاستی جێگای سەرسوڕمانە شانازی بە رژێمێكەوە بكەیت كە دەستی سوورە بە خوێنی سەدان هەزار رۆڵەی خۆت، ئەنفالكردنی 182 هەزار مرۆڤی بی تاوان، 8 هەزار بارزانی، كیمیابارانكردنی 5 هەزار مرۆڤی بێتاوانی هەڵەبجە و سەدان هەزار رۆڵەی كوردی بی تاوان".
"لەسەرەتای دروستبوونی مێژووی مرۆڤایەتییەوە یەكەم جارە رووبدات مرۆڤ شانازی بەدوژمنی خۆیەوە بكات" وتەبێژی مەڵبەندی 3 ی رێكخستنی هەولێر وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

