خەڵكی ھەولێر پێیان عەیبەیە ئومێد خۆشناو موحافیزیان بێت
کوردستان 07:54 PM - 2023-08-30
PUKMEDIA
ھەولێر
وەك خۆیان دەڵێن والی، ئەو والیەی نە ئومێدە بۆ خەڵك كەچی ناوی ئومێدە، ئەو والیە ئەگەر تەزویر و خیانەت نەبایە لەخەونیشا نەدەبوو بەموحافیز !!
ئومێد خۆشناوی موحافیز بەقەولی خۆیان والی ھەولێر لەجیاتی خەمێك لە بێ ئاوی گەرەك و كۆڵانەكانی ھەولێر بخوات، لەجیاتی خەمێك لەلافاوی زستان بخوات جگە لە قسەی سواوی رێزكراو ھیچی تری نییە.
شارێكی دێرینی وەك ھەولێر ئەگەر روداوی خیانەتی 31 ئاب نەبێت، خەڵكەكەی چۆن دەیانھێشت كەسێكی نابووتی وەك ئومێد موحافیزی بێت !
ئاخر دەبێت ئومێد چ روویەكی قایمی ھەبێت خیانەتێكی گەورەی وەك 31ی ئابی پێ دەستكەوت بێت بۆ حزبەكەی .
لەھەولێر نەوەك ھەر یەكێتییەكان بەڵكە بەشێكی پارتییەكان و حزبەكانی تریش ھەر پێیان عەیبەیە ئومێد خۆشناو موحافیزیان بێت .
والیەكەی ھەولێرێ جگە لەوێنە و سێڵفی گرتن پێم ناڵێن چی كردووە بۆ خەڵكی ھەولێر .
والی، كەم قسە بكە تا زۆرت پێ نەكەین، ئەوەندە بەسە بۆ تۆ چونكە تۆ ھەر ئەوەندە دەھێنیت!!
بەشی مۆنیتەرینگ
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

