پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو کەلسوم ئاغا یەحیا

پرسەنامە 11:07 PM - 2023-08-29
 پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو کەلسوم ئاغا دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو کەلسوم ئاغا

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (کەلسوم ئاغا یەحیا) دایکی مامۆستا نەجات رۆستی-م بیست.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

ئەمانەش ببینە