پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی مامۆستا زرار

پرسەنامە 11:01 PM - 2023-08-29
 پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو مامۆستا زرار دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە

 

برایانی بەڕێزم کاک احمد و کاک ریبوار

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مامۆستا زرار

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی مامۆستا (زرار مام رەحمانە شەل)م بیست.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

ئەمانەش ببینە