ستران عەبدوڵڵا: باشتربوو 31ی ئاب هەر یادی شەهادەتی ئازاد هەورامی بێت
کوردستان 09:59 AM - 2023-08-29
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی 31ی ئاب دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" ساڵی ئه‌زمه‌ی عهلهمهكهتان له بیره كه چ ساڵێك و چ رۆژێك و چ مانگێك بوو؟ عاده‌ته‌ن له‌و مانگی ئابه و سه‌ره‌تاكه‌ی به هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر هه‌رچی جوانه ده‌ستپێده‌كه‌ن و كۆتایی مانگه‌كه‌ش به كه‌ڵه‌كی كونكراوی ئاشتی ده‌سپێرن تا خه‌ڵك یادی شه‌هیده‌كانی نه‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره یاده‌وه‌ری كوردستان تیژ بۆته‌وه‌و به‌م ته‌كنیكه ساده‌یه و به‌و ته‌كتیكه ژه‌نگاوییه فریو ناخوات، بۆیه ده‌هری بوون".
ستران عه‌بدوڵڵا له وتارێكیدا به‌ناونیشانی (كه‌تنی خێوه‌ت و خیانه‌ت) كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌شی وتاری سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA بڵاوبۆته‌وه، نوسیویه‌تی: "مانگی ئابه كه باشتر بوو هه‌ر یادی شه‌هاده‌تی سه‌ركرده ئازاد هه‌ورامی له‌٣١/٨/١٩٨٨ بێت كه چیرۆكێكی كوردستانیی جوان و دره‌وشاوه بوو، به‌ڵام چی بڵێین له‌گه‌ڵ سیاسهتگهلێك كه شه‌هیده‌كان له خه‌و ڕاده‌چڵه‌كێنێت و ناهێڵێت نه‌زیفی خوێن و خه‌می شه‌هاده‌ت كۆتایی پێبێت؟".
ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: "دادی نیشتمانیی و دادوه‌ری دامه‌زراوه‌كان دوو جمكن هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی موه‌فه‌ق ناتوانێ لێكیان جیا بكاته‌وه‌و به‌سه‌ربه‌رزی لێ ده‌ربچێ، دادی نیشتمانیی له (هه‌كاری) دادی نه‌داین و له‌و شاخ و داخه‌ی باكوردا وه‌ره‌قه‌ی چرچی ئیمزاكانی تاوانی هه‌كاری ئازاترین رۆڵه‌كانی كوردستانی به ئاربی جی RPG غه‌در شه‌هید كرد، ئێ خۆ زۆر ئاساییه دادوه‌ری ناو شارستێن و ناو دادگاكانی پایته‌خت حوكمی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی وا بده‌ن كه كونسڵخانهكانیش سه‌ریان له ئاستیا سپی ببێ و سه‌مه‌ره ببینن".
دەقی وتارەکە لەم بەستەرەوە بخوێنەوە......
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

