پێشمەرگەی درێرین مام عەبدوڵا گردەسۆری کۆچی دوایی کرد

پرسەنامە 12:13 PM - 2023-08-27
مام عەبدولڵا مام قادر سۆفی گردەسۆری تایبەت

مام عەبدولڵا مام قادر سۆفی گردەسۆری

پرسەنامە

ئەمرۆ پێشمەرگەی دێرین و کادری کۆمەڵایەتی مام عەبدولڵا مام قادر سۆفی گردەسۆری لەشاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد.

لەمەراسیمێکی ماتەمینیدا بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حزبی و حکومی و ھاوڕێ و ھاوسەنگەران و کەسوکارەکەی تەرمەکەی لەگۆڕستانی گوندی گردەسۆر بەخاکسپێردرا.

لەوتەیەکیشدا رێباز بێرکۆتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی مام عەبدوڵا گردەسۆری کرد و ئاماژەی بەخەبات و تێکۆشانی کرد و رایگەیاند: مام عەبدولڵا پێشمەرگەیەکی دێرین و کادیرێکی کۆمەڵایەتی دڵسۆزی یەکێتی بوو ھەمیشە خەباتی کردووە بۆ بەدەستھێنانی مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە