کۆنگرەی پێنج و قودسی کوردستان

بیروڕا 12:02 AM - 2023-08-26
زانیار جەوھەر PUKMEDIA

زانیار جەوھەر

بیروڕا

زانیار جەوھەر

بریارى پێنجەمین کۆنگرەى یەکێتی لە قودسى کوردستانەوە درا.

یەکێتی حزبێکى مۆدێرنە و خاوەن مێژویەکى دوورو دڕێژە لە خەبات و بەرخودان لە پێناو ئازادى گەل و نیشتمان، لەهەموو سەردەم و گۆڕانکارییەکانى جیهان و پێشکەوتنخوازى و نوێگەریی و دونیاى مۆدێرنە و دیموکراسیەتدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە فۆرمى نوێ و بە بەرنامە و پلانى جیاوازەوە  نوێگەری کردوە و خۆى گونجاندوە تاوەکو لەو ڕێگەیەوە بتوانێت خزمەت بە گەل و نیشتمان و دۆزى ڕەواى میللەتەکەى بکات، یەکێتی شانازى بە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووى خۆى دەکات و بۆتە سەرمەشقی بەرگریکردن لە دۆزى ڕەواى گەلەکەى و خەمى گەل و نیشتمان و خاک و نەتەوە بەشێکى گرنگە لە سیاسەتى حەکیمانەى ڕاست و دروستی یەکێتی.

 

حزب و ڕێکخراو پێویستى بە گۆڕانکارى و نوێبونەوە هەیە بۆ ئەوەى لە کاروانى خزمەتکردن دوا نەکەوێت و بەردەوام بێت بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمی نوێگەریدا، یەکێتی شانازى دەکات بە شەهیدەکانى، کە لە سەرەتای دروستبونیەوە بە هەزاران گەنج و لاو و سوارچاکى حزبەکەى بۆ بەرگریکردن لە میللەتە چەوساوەکەى و بەرەنگاربونەوەى لە زوڵم و زۆردار و داگیرکەر تێکۆشاوە و قوربانى داوە، بۆیە پێی دەڵێن حزبی شەهیدان ، یەکێتی شانازى دەکات بە پێشمەرگە دێرینەکانى کە تەمەنى گەنجێتى خۆیان تەرخانکرد بۆ بەرگریی لە دۆزى ڕەواى گەلەکەیان، بۆیە لەو پێناوەدا لە هەموو  شوێن و جێگەی کوردستاندا شۆین  دەستى پێشمەرگەکانى دیارە لە نوسینەوە و تۆمارکردنى داستانى بەرگریکردن.

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ،  شانازىی دەکات بە کەم ئەندام بوەکانى رۆژانی سەختی خەبات و  بە زیندانیە سیاسیەکانى، کە هیچ ژورێکى تاریک و کونجی زیندانەکانی بەعس و داگیرکەرانى گەلى کورد نیە سوارچاکان وکورانى یەکێتى خۆڕاگرییان  تیایدا  نەنواندبێت، یەکێتى شانازى بە ڕاپەرینەوە دەکات، کە لە دەروازەى ڕانیەوە کوڕانى ئەم حیزبە یەکەم تەقەى سەرکەوتن و رزگارکردنی خاکیان ئەنجامدا و راپەڕینیان بەیان کرد،  شانازیی دەکات  بەبەرگریکردن لە ناوچە دابڕێنراوەکان و بە بەشێکى گەورەى لە جەستەى خۆى دەزانێت ،  شانازىی دەکات کە هەر کوڕانى ئەو بوون لە زاخۆوە تا حەمرین لە شەڕی دژبە داعش و تاریکپەرەستان داستانى وایان  تۆماردەکرد کەلەمێژوودا کەموێنە بووە، یەکێتی شانازىی بەو خزمەتانەوە دەکات لە ئاوەدانى شار و شارۆچکە و دێهاتەکانیەوە، بە بایەخدان بە گەنجان و رۆشنبیران و ژنان و کارى رێکخراوەییەوە..
شانازیی و شانازیەکانی تر زۆر زۆرن و لە ژماردن مایەن.

 

شانازیەکی گەورەی تر  لەسەر دەستى سەرۆک بافڵ تاڵەبانى لە قودسى کوردستانەکەى رەوانشاد سەرۆک مام جەلالەوە نەخشا کە کۆنگرەى نوێبونەوە و تازەکردنەوەى حزبیان ڕاگەیاند، کە ئومیدى هەرچوارپارچەى کوردستان و چاوەکان لەسەر یەکێتیی نیشتمانیەو لەم کات و ساتە هەرە زەروروگرنگەدا کە ناوچەکە پێیدا تێپەڕدەبێت، یەکێتى دەیەوێت کۆنگرەى پێنج بکاتە وێستگەیەکى نوێگەرى و سەرکەوتن بۆ گەل و نیشتمان و لایەنگران و کادران و ئەندامانى حزبەکەى، ئەمەش دەلالەتە لەوەى ناوچە دابڕێنراوەکان و کەرکوکى کوردستانى بەشێکى گرنگە لە جەستەى یەکێتیەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە