ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە هەولێر كۆدەبێتەوە
کوردستان 02:27 PM - 2023-08-23
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بڕیارە یەك شەممە بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە هەولێر كۆببێتەوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "كۆبوونەوەكە لە هەولێر دەبێت و چەند تەوەرێكی ناوخۆیی و حزبی و پێشهاتی سیاسی گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت".
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی رۆژی 20-8-2023 ی مەكتەبی سیاسی لە كەركوك، بڕیاردرا كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لە یەك شوێن نەكرێن بەڵكو كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی هەفتەی داهاتوومان لە هەولێر دەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

