کۆنگرە کۆتایی بە پرتەی ئوتیلی سیاسی دەهێنێت
بیروڕا 12:01 PM - 2023-08-21
PUKMEDIA
بیروڕا
ئاشنا عەلی
کۆنگرەی پێنجەمی ی.ن.ک، مۆری حەق و راستی لەسەر راستکردنەوەی رێرەو دەدات؛ بژاری سیاسی خۆی بە چالاکی دەکات، وەک راستینەی مێژووی بە کردەی کەسی شیاو لە شوێنی شیاو جێگیر دەکات، کۆتایی بە رەگ و ریشەو تۆوی تاقم و دەستەو باڵۆنی سیاسی دەهێنێت.
بۆ ئێستاو لەمەودوا ئەم حزبە جەستەی چیتر بێ سەر نییە بەڵکو جەستە بەهێزەکە کە جەماوەری یەکێتیی و کوردپەروەرانن سەرێکی بەهێزوو بەکاریگەی خۆی دەبێت.
هێزی بە ئیرادەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و تێکۆشەرانی نێو یەکێتی پارێزەری ڕاستەقینەی رێبازی پیرۆزی سەرۆک مام جەلال دەبن، رەنوەکە ئەوان دەیشکێنن بەرەو ئایندە، بریاری بەستنی کۆنگرەی پێنج لە کۆتایی مانگی نۆی ئەمساڵ بریارێکی گرنگ و راست و دروستە؛ بۆ کۆتایی هێنان بە زهنییەتی ئوتیلی سیاسی کە لە کۆنگرەی رابردوو بە سیاسەتی دەڕابەو ترس و پارە ئاراستەی ئەو چالاکییە کرا.
سەرۆک بافڵ لە کەرکوکەوە جاڕی سەردەمێکی ترو گەشی دا بۆ ئایندەی یەکێتیی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

