دووهەمین ژمارەی رانانی ستراتیجی دەكەوێتە بەردیدەی خوێنەران
ی ن ک 12:00 PM - 2023-08-21
PUKMEDIA
دووهەمین ژمارەی رانانی ستراتیجی
رانانی ستراتیجی وەرزنامەیەكی ستراتیجی وەرزی وەرگێڕانە، مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەریدەكات.
گرنگترین بابەتەكانی ناوەڕۆكی ژمارە دووی تەمموزی ساڵی 2023 ی رانانی ستراتیجی بریتین لە:
-كارەكتەری نادەوڵەتی و كاریگەرییان لەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتی.
-خوێندنەوەیەك بۆ كارەكتەرە نادەوڵەتییەكان (لێكۆڵینەوەیەك لە چوارچێوەی چەمكی تیۆریدا).
-كارەكتەرە چەكدارە نادەوڵەتییەكان، رەوتی ئێستا و ئاڵنگارییەكانی داهاتوو.
-لایەنەكانی كارەكتەرە نادەوڵەتییەكان و فۆڕمەكانی توندوتیژی لە جیۆپۆڵۆتیكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
- كارەكتەرە نادەوڵەتییەكان، ئامانجە جیۆپۆلیتییەكان و ململانێكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
- كارەكتەرە نادەوڵەتییە توندڕەوەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامانج و بنچینەیان.
-سەردەمێكی نوێی گروپە چەكدارەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
-رۆڵی كارەكتەرە نادەوڵەتییەكان لە وڵاتانی عەرەبی لەدوای راپەڕینەكانیان.
-دەوڵەتی "نا دامەزراوەیی" لە گوتار و كردەی سیاسی عیراقدا.
-پارادۆكسی ئەمنی تێكەڵاو و رۆڵی كارەكتەرە چەكدارە نادەوڵەتییەكان لە سیستمی نێودەوڵەتیدا.
-جەنگ بە بریكاری: جێپێی گەشەسەندووی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

