پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی شوکر خەیات
پرسەنامە 02:04 PM - 2023-08-19
PUKMEDIA
پرسەنامە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی هونەرمەندی بەئەزموون و مەقامبێژی ناسراو، شكور خەیات دەکات.
دەقی پرسەنامەک
بەڕێزان بنەماڵەی هونەرمەندی دیاری كوردستان (شوکر خەیات)
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی بەئەزموون و مەقامبێژی ناسراو (شكور خەیات)م پێگەیشت.
شكور خەیات خاوەنی دەنگێكی رەسەن و مامۆستایەكی لێهاتووی مۆسیقا و مەقام بوو، ئەو خزمەتە مەزنەی پێشكەشی كەلتوور و هونەری كوردی كردووە بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە، هونەرمەندان و هاوڕێیانی دەكەین و لەخوای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

