پەرلەمانتارێكی یەكێتی داوای دابینكردنی دۆلار بەنرخی رەسمی لەهەرێم دەكات
کوردستان 10:46 PM - 2023-08-16
پەڕەی د.نەرمین مەعروف
د.نەرمین مەعروف و پارێزگاری بانكی ناوەندی
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق كۆبووە و تاوتوێی دابینكردنی نرخی دۆلاريان بە نرخی رەسمی بۆ بازرگانانی ھەرێم كرد.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "كۆبوونەوەمان لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق لە چوارچێوەی بەدواداچوونەكانیاندا بوو بۆ مافەكانی ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان و گفتوگۆمان لەبارەی ژمارەیەك پرسەوە كرد، لەوانەش كێشەی خاوەندارانی 25 دیناری كە نزیكەی 30 ساڵە قەرەبوونەكراونەتەوە".
"باسمان لەدابینكردنی دۆلار بە نرخی رەسمی بۆ بازرگانانی خاوەن بازرگانی بچووك و مامناوەندا لە ھەرێم كردووە و لەگەڵ كردنەوەی لقی سلێمانی بانكی ناوەندی و دووبارەكردنەوەی لقەكانی بانكی رەشید و رافیدەین لە ھەرێم" د.نەرمین مەعروف وادەڵێت.
د.نەرمین مەعروف وتیشی: "پارێزگاری بانكی ناوەندی سەرەڕای ھەڵوێستی ئەرێنی ھاوكات بەڵێنیداوە كاری جددی لەسەر پرسەكان بكەن و لەئایندەیەكی نزیكدا جێبەجێبكەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

