قوباد تاڵەبانی: كۆچی دوایی محەمەد حاجی موشیر دڵگرانی كردم
پرسەنامە 06:00 PM - 2023-08-16
PUKMEDIA
پرسەنامە
بۆ كۆچی دوایی دوایی كەسایەتی دیاری جاف محەمەد حاجی موشیر، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
*بەڕێزان خانەوادەی كاك محەمەد حاجی موشیر*
بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری جاف (محەمەد حاجی موشیر)، نیگەران و دڵگران بووم.
كۆچكردوو ڕۆڵەی بنەماڵەیەكی تێكۆشەر و جوامێری كوردایەتی و نەبەردی یەكێتی و برای شەهیدی سەركردەمان (شەوكەتی حاجی موشیر) بوو، كۆچكردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە.
بۆ ئەم خەمە، پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێت و جێی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

