لەھەولێر لەسەرخواردنەوەی تایگەرێک کەسێک کوژرا

کوردستان 09:48 AM - 2023-08-16
هەولێر PUKMEDIA

هەولێر

هەولێر

دوو سیکوریتی لە بەردەم مۆڵێک لەشاری ھەولێر لەسەر خواردنەوەی تایگەرێک دەبێتە شەریان یەکیان ھەڵدەستێت بەکوشتنی ئەوەی تریان.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند, ئەو دوو کەسە ھاوڕێی یەکتر بون و، بکوژیش خۆی رادەستی ھێزەکانی پۆلیس کردوە.

 

تا ئێستاش لایەنە ئەمنیەکان ھیچ رونکردنەوەیەکیان لەبارەی روداوەکە بڵاونەکردۆتەوە .

 

تایگەر جۆرێکە لە خواردنەوە وزە بەخشەکان، کە نرخی 1 قوتو بە 1000 دینارە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە