ڤیدیۆیەکی سەرۆک بافڵ نزیکی ملیۆن و نیوێک بینەری تێپەڕاند
ی ن ک 03:03 PM - 2023-08-15
PUKMEDIA
ڤیدیۆکەی سەرۆکی یەکێتی لە تیک تۆکی تایبەتی PUKMEDIA
ڤیدیۆیەکی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تیک تۆکی تایبەتی PUKMEDIA لە ماوەی کەمتر لە 48 سەعاتدا، ملیۆنێک و 300 هەزار بینەری تێپەڕاند.
ڤیدیۆکەی
سەرۆکی یەکێتی لە تیک تۆکی تایبەتی PUKMEDIA لە رۆژی یەک شەممە 13-8-2023، بڵاوکراوەتەوە کە قسە لەگەڵ هاووڵاتییان
دەکات و گوێ لە داواکارییەکانیان دەگرێت لە سەنتەری هێڵی سەوز کە سەنتەرەکە تایبەتە
بە داواکارییەکانی هاووڵاتیان بۆ سەرۆکی یەکێتی و دەتوانن راستەوخۆ لەڕێگای ژمارە 0535979، قسە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی بکەن.
ڤیدیۆکە 70 هەزار لایک و زیاد لە 1000 کۆمێنتی بۆهاتووە، لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازییەکی زۆری
لێکراوە و دەستخۆشی لە سەرۆکی یەکێتی دەکەن.
هێڵی سەوز (Green Line) سەنتەرێکی پەیوەندیکردنە و لەلایەن بافڵ جەلال
تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لە رۆژی 20-5-2023، دامەزراوە و لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەوە سەرپەرشتی
دەکرێت، ئەرکی سەنتەرەکە بریتییە لە وەرگرتنی داواکاریی هاوڵاتییان لە هەرێمی
کوردستان، عێراق و دەرەوەی وڵات، هاووڵاتییان دەتوانن هەر سەرنج و پێشنیارێک یاخود
رەخنە و سکاڵایەکیان هەیە دەربارەی کاروباری رێکخراوەیی یەکێتی یان حکومەت،
پەیوەندی بکەن و دەنگی خۆیان بگەیەنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

