بۆ یەکەمجار لە سلێمانی سیمپۆزیەمی پەیپەرەنایابەکان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 05:32 PM - 2023-08-14
PUKMEDIA
زانکۆی سلێمانی
لە زانکۆی سلێمانی شەشەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرەنایابەکان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق بەڕێوەدەچێت و تێیدا باشترین 10 پەیپەری توێژینەوەی زانستی هەڵدەبژێردرێت و خەڵات دەکرێت و هەر لەو بۆنەیەدا گەنجترین توێژەر و چالاکترین توێژەری ژن خەڵات دەکرێت، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانیش دەڵێت: " بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی عێراق چالاکییەکی لەم شێوەیە ئەنجام بدرێت".
د. یۆهان عوسمان حەمە بەرپرسی بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "رۆژی 17-8-2023 سەعات 9 و 30 دەقیقەی بەیانی سمپۆزیەمێک بۆ هەڵبژاردنی باشترین 10 پەیپەری توێژینەوەی زانستی لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق، بەبەشداری بەرپرسانی باڵای حکومی کوردستان و عیراق لە هۆڵی کۆنگرێسی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کەلەلایەن زانکۆی سلێمانی و رێکخراوی کەیساین و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و مایۆرکا سیتییەوە رێکخراوە".
"پەیپەرەکانی توێژینەوە لە کۆی زیاتر لە (20،000) بیست هــەزار توێژینەوە کە لە ســاڵی 2022 بڵاوکراونەتەوە لە ســەرتاســەری هەرێمی کوردستان و عێراقدا وەرگیراوەو ئەمە بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی عێراق چالاکییەکی لەم شێوەیە ئەنجام بدرێت کە هەموو توێژینەوەکانی عێراق لە خۆبگرێت و تیایدا یەکەمەکان دیاریبکرێن"، د. یۆهان وای وت.
ئەوەش دەڵێت: "شـــەشـــەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرەنایابەکان کە بۆنەیەکی زانستی ســاڵانەیە، ئامانج لێی ناساندنی توێژەران و پێشخستنی توێژینەوەی زانستییە لە کوردستان و عێراقدا، ئەمساڵ بۆیەکەمین جارە کەلەرێگەی پێوەرێکی زانستییەوە پەیپەرەکان جیادەکرێنەوەو پلەبەندی بۆدەکرێت، کە ژمارەیەک مامۆستای بەڕێز دیارییان کردووە لە رێکخراوی (Kscien)ن و بەسەر چوار ئاستدا دابەش کراوەو لەسایتەکەی خۆیان بڵاویان کردوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "هەر لەم بۆنە زانستییەدا خەڵاتی گەنجترین توێژەر و چالاکترین توێژەری ژن دەکرێت، لەسەر بنەمای ژمارە و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانیان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

