قیرتاوكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەستپێدەكات
کوردستان 12:00 PM - 2023-08-09
PUKMEDIA
شەقامی 100 مەتری سلێمانی
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی دەست بە قیرتاوکردنی زۆنی
یەکەمی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەکرێت.
بە
بریاری قوباد تاڵەبانی، دەست بە قیرتاوکردنی زۆنی یەکەمی شەقامی ١٠٠
مەتری سلێمانی دەکرێت، سەرۆکی شارەوانی و تیمی ئەندازیاری سەرۆکایەتی شارەوانی راسپێردراون کە بەوردی کار بۆ تەواوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری بکەن، لە ئێستادا تیمی ئەندازیاری کۆمپانیای
جێبەجێکار لە قۆناغی کارکردندان.
شەقامی
١٠٠ مەتری لە قۆناغی یەکەم ٣٤ کم، لە تاسڵوجەوە دەست پێدەکات تا گوندی دەمرکان کۆی
بازنەی ١٠٠ مەتری لە شاری سلێمانی ١٤٦ کم بە سێ قۆناغ، وابڕیارە جێبەجێبکرێت و وەک
شادەماری هاتوچۆی شاری سلێمانی دەناسرێت.
هەر
لە چوارچێوەی کارەکانی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی لە باکوری شاری سلێمانی دوو یەکتربڕ لە لایەن کۆمپانیای قەیوانەوە لە خوار تونێلی پێشڕەو فولکەی دەباشان ئەزمەر لە
بەرامبەر فراوانکردنی زەوی پرۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی کۆمپانیای ناوبراو دەبێت، بە
زوترین کات کارەکانی ئەو یەکتر برە تەواوبکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

