ستران عەبدوڵڵا: هەکاری و خیانەتی 31 ی ئاب نەیبەزاندین
کوردستان 07:01 PM - 2023-08-07
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی تاوانی کارەساتی هەکاری دەڵێت: "هەکاری
کۆڵی پێنەداین و خیانەتی 31 ی ئاب نەیبەزاندین، داخۆ چەلەحانێی بێ بنەمای 16ی
ئۆکتۆبەر و لەراستی راکردن لە کەرکوک و شەنگال دەمانهەژێنێت؟"، دەشڵێت:
" باشترە ئەوانە نەهێننە سەر شاشە کەلەبەر تۆماری شەرمەزارییان شەرم دەکەین
ناویان بهێنین".
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: "دەنگی یەکێتی بۆ فاشیستان و داگیرکەران و
نەیاران هەمیشە تیژ و لەبارە، یەکێتی پێتان دەڵێت هەکاری کۆڵی پێنەداین و خیانەتی
31 ی ئاب نەیبەزاندین، داخۆ چەلەحانێی بێ بنەمای 16ی ئۆکتۆبەر و لەراستی راکردن لە
کەرکوک و شەنگال دەمانهەژێنێت".
ئەم وتانەی ستران عەبدوڵڵا لە مەراسیمی چلەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین سەڵاح جان_دا بوو وەک وەڵامێک بۆ چەواشەکاری و شێواندنی راستییەکانی کارەساتی هەکاری لەلایەن کەمال کەرکوکییەوە و رایگەیاند: "یەکێتی یادی سەروەری دێرین و خەبات دەکاتەوە کە هەڤاڵ سەڵاح
جان موراد ناونیشانێکی هەرە دیارێتی، کە دەبینین چەواشەکاری و بێ مۆراڵی گەیشتوەتە
هەموو گەلێک و هەندێک دەخوازن ئەم خەباتە کەڵەگەتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بسڕنەوەو
بێهودە دەیانەوێت پەرۆشی یەکێتی بۆ ئاشتی لەم هەلومەرجەی ژیان و گوزەرانی خەڵکدا
بەلارێدا بەرن و سەبری ئەیوبی شۆڕشگێری یەکێتی تاقی بکەنەوە".
"زۆر بەڕاشکاوانە دەڵێین سەبری یەکێتی بە
شەهیدەکانی تاقی نەکەنەوە، باشترە ئەوانە نەهێننە سەر شاشە کەلەبەر تۆماری
شەرمەزارییان شەرم دەکەین ناویان بهێنین، ئەگەر نەبەردی و سوارچاکییە بەناونیشانی
خۆتانەوە وەرنە مەیدان، تا یەكێتی پێتان بڵێت: هەكاری كۆڵی پێ نەداین و خیانەتی ٣١ی ئاب نەی بەزاندین، داخۆ چەلەحانێی بێ بنەمای 16ی ئۆكتۆبەر و ڕاستی ڕاكردن لە كەركوك و شەنگال دەمانهەژێنێ؟ هەندێک کەس لەسەر کارەساتی هەکاری قسە دەکەن کە پێویستە دادگایی بکرێن، ئەمڕۆ یادی ماتەمی تێكۆشەرێكی هەڵۆی سووری یەكێتییە كە ماتین، بەڵام دەندوكەكەی یەکێتی بۆ فاشیستان و داگیركەران و نەیاران هەر تیژ و لەبارە ." ستران عەبدوڵڵا وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

