دەزگای ئاسایشی هەرێم بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 11:51 AM - 2023-08-07
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە قەزای بازیان، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات.
لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاندووە:"لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروست و ڕێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان بەناوی ( ی، ع، ح )لە قەزای بازیان دەستگیرکرد".
راشیگەیاندووە:"تۆمەتبار هەریەک لە ماددەکانی ( کریستاڵ، حەشیش، تلیاک، شروبی هۆشبەر )ی بەکارهێناوە و بازرگانی پێوەکردووە".
لە ئێستاشدا تۆمەتبار بەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

