بەرپرسێکی پارتی: پێویستە لەپێناو کەرکوک جیاوازی حزبی بەلاوەبنێین
کوردستان 05:53 PM - 2023-08-06
کەناڵی کەرکوک
د. محەمەد خورشید
یاریدەدەری مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند:
"لە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکوک دەبێ ھاوکاری یەکتر بکەین، بە یەک تیم لەگەڵ نەتەوەکانی تری کەرکوک گفتوگۆبکەین
و جیاوازی حزبی بەلاوە بنێین".
دوا کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەرگای نوێ دەکاتەوە
د. محەمەد خورشید یاریدەدەری مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک - گەرمیانی پارتی
دیموکراتی کوردستان لەمیانی بەرنامەی میوانی کەناڵی کەرکوک رایگەیاند: "لەماوەی
رابردوو کۆبوونەوەکانی ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی
دیموکراتی کوردستان ئەرێنی و نەرێنی بوون، بەڵام لەدوا کۆبوونەوە لە دەباشان، ئەو
پێنج خاڵەی کە لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو دەتوانین بڵێین کردنەوەی دەرگایەکی نوێیە".
بە یەک تیم لەگەڵ نەتەوەکانی دیکە کۆبوونەوە بکرێت
محەمەد خورشید دەشڵێت: "یەکێتی و پارتی دەبێت کۆبونەوەکانیان بەردەوامبێت
و زەمینەسازی بکەن بۆ ئەوەی رێککەوتنێکی گشتگر بکەن، ھەردوولا یەکتری تێبگەیەنن کە بەڕاستی
شانیان داوەتە بەر ئەم قورساییە و نابێت پارتی وا ھەست بکات بەتەنھایە و تەنیا ئەوە
شانی داوەتە بەر، یەکێتیش هەست بکات لەژێر فشاردایە".
سەبارەت بە ناوچە دابڕێندراوەکانیش یاریدەدەری مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک - گەرمیانی
پارتی رایگەیاند: "لە ناوچەکانی دەرەوەی ئێدارەی ھەرێم کوردستانیان پێویستیان
بەیەکترە، راستە ھەر لایەنێکی سیاسی ھەوڵدەدات بۆ خۆی و جۆرێک لەجۆرەکان جەماوەر و
کورسیەکانی زیاد بکات، بەڵام ھیچ لایەنێک ناتوانێ نوێنەرایەتی ھەموو لایەک بکات، لە
پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکوک دەبێ ھاوکاری یەکتر بکەین و بە یەک تیم لەگەڵ نەتەوەکانی
دیکەی کەرکوک گفتوگۆبکەین و جیاوازی حزبی بەلاوە بنێین بۆ ئەوەی بەرەو پێش بچین، دەشتوانین
بەشێک لەو شتانەی لەدەستمانداوە وەریبگرینەوە".
PUKMEDIA /
کەناڵی کەرکوک
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

