وێنەی سەرۆک مام جەلال و لۆگۆی یەکێتی لە لوتکەی شاخی مۆن بلانی فەرەنسایە
ی ن ک 08:37 PM - 2023-08-01
PUKMEDIA
وێنەی سەرۆک مام جەلال لە لوتکەی شاخی مۆن بلانی فەرەنسا
چەند رۆژێکە
تیمێکی شاخەوانیی سەرقاڵی سەرکەوتنی شاخەکانی چەند وڵاتێکی ئەوروپان، وەک رێز و خۆشەویستی،
کوردێکی کرماشانی لەناو تیمەکەدا وێنەی سەرۆک مام جەلالی گەیاندە سەر شاخی مۆن
بلان لە فەرەنسا.
ئەم شاخەوانە
کوردە ناوی رەزا رەحمەتیانە، بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی (جام کوردی) ەو لە بواری
شاخەوانیدا چالاکی دەکات،تا ئێستا گەشتوەتە ترۆپکی چەندین شاخی هەرە بەرزی کورستان
و وڵاتانی تری جیھان.
ناوبراو سەبارەت
بە دانانی وێنەی مام جەلال لە سەر ئەو شاخە بەرزەی فەرەنسا دەڵێت: "جەنابی سەرۆک
مام جەلال کەسایەتیەکی نێودەوڵەتی کوردە و بۆ هەموومان وەک کورد و گەلانی دیکەی ئێرانیش
جێی رێز و شانازی و خۆشەویستیە" .
" خەباتی مام جەلال لە دژی
رژێمی بەعسی لەناوچوو، لای ئێرانییەکان و گەلانی جیھان بابەتێکی لەبیرنەکراوە. هەڵکردنی
وێنەی مام جەلال لە سەر ئەو شاخەی فەرەنسا پیشاندەری ڕێز و وەفایە بۆ ئەو سەرکردە
مەزنەی کورد"، رەزا رەحمەتیان وایوت.
بەوتەی ئەو شاخەوانە کوردە، چالاکیەکەی ئەو جەختکردنەوەیە
لە ڕێز و خۆشەویستیان بۆ سەرۆک مام جەلال ، ئەگەرچی بە جەستە لە نێوماندا نەماوە بەڵام
ناو و یادیان هەتا هەتایە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

