مەکتەبی سیاسی:تۆفیق کانی وەتمانی رۆڵەى خێزانێکی کوردپەروەر بووە

پرسەنامە 11:14 AM - 2023-08-01
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵە و خانەوادەی تێکۆشەر و فەرماندەی دێرین تۆفیق کانی وەتمانی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە:

بەرێزان / کەس و کارو خانەوادەی کۆچکردوو کاک تۆفیق کانی وەتمانی 

 بەخەمێکی قوڵەوە هەواڵی  کۆچی دوایی تێکۆشەر و فەرماندەی دێرین  کاک (تۆفیق)مان  بیست و لە ناخی دڵمانەوە هاوبەشی  پرسە و ماتەمی خۆمانتان پێرادەگەیەنین .

 کاک تۆفیق رۆڵەى خێزانێکی کوردپەروەر بووە ولە هەڕەتی لاوێتیەوە  هاتۆتە ریزی  تێکۆشان و خەباتەوە و لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەدا  لەچەندین نەبەردی و چالاکیدا جێگە دەستی دیار بوە و بە لێهاتویی خۆی  پلەکانى ئەرک و لێپرسراوێتی  بڕیوە .

لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبوریی و ئارامیتان پێببەخشێت و ڕۆحی  کۆچکردوو  بە بەهەشتی  بەرین  شاد بکات.

 انا لله وانا الیە راجعون 
مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە