ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێک بۆ د.هەژار محەمەد سازدەکات
کوردستان 01:17 PM - 2023-07-30
فۆتۆ:هۆگر محەمەد
د. هەژار و د.شیلان
لە بەردەوامی
کار و چالاکییەکانیدا ساڵۆنی کوردستانی نوێ لەکۆڕێک-دا، ناساندن بۆ کتێبی (تأثير
المسلسلات المدبلجة على أنظمة القيم الاجتماعية) دەکات، کە لەنوسینی پ.ی.د. هەژار
محەمەد-ەو بە زمانی عەرەبییە.
سەعات ١١:٠٠ ی پێشنیوەڕۆ
ئەمڕۆ ٣٠-٧-٢٠٢٣ لە مەراسیمێکدا لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ، بەئامادەبوونی ستران
عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی و نووسەران و رۆشنبیران و ژمارەیەک
لەخوێندکارانی تەکنیکی میدیا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کاری ناساندن و بڵاوکردنەوە
بۆ کتێبی تأثير المسلسلات المدبلجة على أنظمة القيم الاجتماعية (کاریگەری زنجیرە دۆبلاژکراوەکان
لەسەر بەهای سیستەمی کۆمەڵایەتی)، لە نووسینی پ.ی.د. هەژار محەمەد سازکرا.
کتێبەکە چاپی یەکەمە
و لە ٣٤٠ لاپەرە پێكهاتووە، ٥٠٠ ژمارەی لەلایەن مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتیمانیی
کوردستان-ەوە، لێ چاپکراوە و بەزمانی عەرەبییە، باس لە کاریگەری زنجیرە دۆبلاژکراوەکان
دەکات لەسەر سیستەمی کۆمەڵایەتی.
PUKMEDIA ئامادەکردنی: ئەلەند سامان و شیروان عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

