یەکێتی و پارتی لە دەباشان کۆدەبنەوە
کوردستان 03:17 PM - 2023-07-29
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی
دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبنەوە و بڕیارە سبەی وەفدێکی باڵای مەکتەبی
سیاسی پارتی سەردانی یەکێتی بکات و لە دەباشان کۆبوونەوەیەکی دیکە بکەن کە تەوەری
سەرەکی پرسی هەڵبژاردنە لە هەرێم و عیراق.
د. سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"بڕیارە سبەی یەک شەممە ٣٠-٧-٢٠٢٣، هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە
دەباشان لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کە درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی رابردووە
کۆدەبنەوە".
"پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و عیراق و پەیوەندییەکانی
نێوان هەردوولا و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق و چەند پرسێکی دیکە تەوەری
کۆبوونەوەکەی نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی دەبێت"، وتەبێژی یەکێتی
وادەڵێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتریش چەند جارێکی دیکە یەکێتی
نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی
کۆبوونەتەوە و کە دواکۆبوونەوەیان رۆژی ٩-٧-٢٠٢٣ بوو لە
پیرمام، پێش کۆبوونەوەکەی پیرمامیش هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە
بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی رۆژی ٢٥-٦-٢٠٢٣، لە هەولێر کۆبوونەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

