سەرۆك بافڵ و سامەڕائی: دەستوور پارێزەری مافی گەلانی عیراق بێت

کوردستان 03:43 PM - 2023-07-26
بافڵ جەلال تاڵەبانی و موسەنا سامەڕائی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی و موسەنا سامەڕائی

سەرۆک بافڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان عيراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی عەزم.

لە دیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، هەنگاوەكانی سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەردوولا هاوڕابوون كە دەستوور خاڵی یەكلاكەرەوەی كێشەكان و پارێزەری مافی هەموو گەلانی عیراق بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە