هاوخەمی د. محەمەد سابیر بۆ کۆچی دوایی ئان کلوید
جیهان 04:24 PM - 2023-07-24
PUKMEDIA
ئان کلوید
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی دۆستی کورد خاتوو ئان کلوید هاوخەمی دەردەبڕێت و دەڵێت: "خاتوو ئان کەمپینگەرێکی سیاسی بوێر و چاونەترس و پرەنسیپی بوو، باشترین دۆستی گەلی کورد بوو".
دەقی پرسەنامەکە.........
بۆ خێزانی خاتوو ئان کلوید،
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرو هاوخەمی دڵسۆزانم بەناوی دەزگای سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەردەبڕم بۆ کۆچی دوایی ئان کلوید، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی کرێکاران.
خاتوو ئان کەمپینگەرێکی سیاسی بوێر و چاونەترس و پرەنسیپی بوو، باشترین دۆستی گەلی کورد بوو کە زۆربەی تەمەنی تەرخانکرد بۆ بانگەشەی وەستانەوە لە دژی سەرکوتی دڕندانەی گەلی کورد لە عێراق بەتایبەت لە کاتە سەختەکاندا ، هەروەها پاڵپشتی و بانگەشەی لابردنی سەدام حوسێنی دەکرد. باشترین و ئازاترین بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ بوو، پێشەنگ بوو بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهان. کارەکانی لە ماوەی چەندین ساڵدا بۆ مافەکانی ژنان و دادپەروەری نێودەوڵەتی و ئاشتی لەبیر ناکرێن. دۆستایەتییەکەی لەگەڵ سەرۆک جەلال تاڵەبانی نایاب بوو بەو پێیەی هەردووکیان بیروڕاکانیان ئاڵوگۆڕ دەکرد و زۆر لەیەکەوە نزیکبوون لەسەر ڕووداوە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان.
گەلی کورد بە لەدەستدانی کەسایەتییەکی لەو شێوەیە، باشترین دۆست و دڵسۆزی خۆی لەدەست داوە کە بۆ هەتا هەتایە یادی دەکرێتەوە و پشتیوانی و داکۆکییەکانی بۆ ئەم میللەتە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە.
لەم ساتی سەختییەدا، بە میهرەبانییەوە داوای قبوڵکردنی سەرەخۆشی لە ئێوە دەکەین و خوای گەورە لە بەهەشتدا بە ئارامی شاد بکات.
لەگەڵ هاوسۆزی دڵسۆزانە،
باڵیۆز د.محمد سابیر ئیسماعیل
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

