قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی د.شادمان دەکات

پرسەنامە 01:52 PM - 2023-07-24
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کۆچی دوایی شادمان فوئاد مەستی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکات.

دەقی پرسەنامەکە:

 

*بەڕێزان خانەوادەى کۆچکردوو دکتۆر (شادمان فوئاد مەستی)*

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی دکتۆر (شادمان فوئاد مەستی)، نیگەران و دڵگران بووم.  
کۆچکردنی (دکتۆر شادمان) پێشمەرگە و پزیشکی دێرین و کەسایەتی دڵسۆز و خەمخۆر و کوڕی خانەوادەیەکی تێکۆشەر، کەلێنێکی لەدڵ و دەروونی هەموواندا دروست کرد و بەرێز و پێزانین و شانازییەوە دەروانینە خەرمانی پڕ لە خزمەتکردنی بۆ گەل و نیشتمان لە ناوخۆو دەرەوەی وڵات.
بۆ ئەم کۆچە، پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 
خواى گەورە لێی خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە