ستران عەبدوڵا: بانگەوازی یەکێتی بۆ یەکڕیزییە
کوردستان 08:58 PM - 2023-07-22
PUKMEDIA
دیمانەی ستران عەبدوڵا
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: "پرۆسەی سیاسی کوردستان پێویستی بەیەکریزی و یەک لیستیە بۆیە یەکێتی و سەرۆکەکەی هەوڵی بۆ دەدەن و نامانەوێت لەهیچ شوێنێک دەنگی کورد بەفیڕۆ بڕوات".
ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لەدیدارێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی کەرکوک ڕایگەیاند: "سەرۆک بافڵ لەھەر شوێنێک ئاشتی و پرۆسەی سیاسی کوردستان پێویستی بەیەکریزی و یەک لیستی ھەبێت وەک کەلتوری جەنابی مام جەلال لەوێ دەبێت".
"مەلعەبی سیاسی کەرکوک مەلعەبی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە بەبێ موناقەشە، کەرکوک مەلعەبی خۆمانە و لێی ناترسین، بەڵام بانگەوازی هەموو هێزەکانمان بۆ یەکریزی کوردە"، ستران عەبدوڵڵا وای وت.
دەشڵێت: "بانگەوازی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ ئەوەی کە کورد یەک لیست بێت لەکەرکوک و ناوچەدابراوەکان پێش ھەموو شتێک بانگەوازێکی نیشتیمانی و نەتەوەییە، بانگەوازی یەکێتیی بۆ یەک لیستی بۆ ئەوەیە دەنگی کورد بەفیرۆ نەروات".
ستران عەبدوڵڵا ئەوەش دەڵێت: "یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان زۆر لەوە سەربەرزترە خەڵکی لابەلا بێت قسە لەسەر خوێنی شەھیدانی بکات و ھەڵوێستە نیشتیمانییەکانی لەکردار بکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

