لە هەولێر پرسە بۆ زاواکەی سەدام حسێن دادەنرێت
کوردستان 04:29 PM - 2023-07-22
PUKMEDIA
زاواکەی سەدام و لافیتەی پرسەکەی لە هەولێر
دوو رۆژ پرسە بۆ
غالب مەحمود خەتاب زاوای سەدام حسەینی دیکتاتۆر لە شاری هەولیر دادەنرێت کە هەر لەوێش
ژیاوە و رۆژی هەینی ٢١-٧-٢٠٢٣، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پایتەختی هەرێم مردووە.
پرسەی ناوبراو
لە مزگەوتی سامی حمد گەردی-ە لە هەولێر و هەر دوێنێش تەرمی ناوبراو لە هەولێرەوە بەڕێخرا بۆ تکریت
و لەوێ بەخاکسپێردراوە.
بەگوێرەی
زانیارییەکان لە شاری هەولێر ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی پێشووی
بەعس داڵدەدراون و لەناویاندا خزم و کەسوکاری سەدامی دیکتاتۆر، بەهۆی زۆریشیانەوە
لە هەولێر پرسە بۆ زاواکەی سەدام حسێن دانراوە.
غالب مێردی
خوشکی سەدام، مامی عەبد حمود و باوکی شجاع وفوازە، کە کۆنە بەعسین، زاواکەی
سەدام کە پلەی باڵای هەبووە لە حکومی ڕژێمی بەعس لەدوای رووخاندن و
کۆتایهاتنی ڕژێمی بەعس، لە هەولێر دەژیا و داڵدەدراوە.
پێشتریش گەورە بەرپرسی رژێمی بەعس، عزەت ئەلدوری لە هەولێر کۆچی
دواییکرد ئەمەش دووەم سەرکردەی بەعسە کە لەهەولێر دەژیان و لەهەمان شاریش کۆچی
دوایان کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

