یەکێتی لەگەڵ زەحمەتکێشان و شیوعی کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:39 AM - 2023-07-18
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و حزبی زەحمەتکێشان و حزبی شیوعی
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشەممە 18-7-2023 وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهەولێر سه‌ردانی هەریەک حزبی زەحمەتکێشان و حزبی شیوعی بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزبی زەحمەتکێشان و حزبی شیوعی درێژه پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتری یه‌كێتییه له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان و گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن و چه‌ند پرسێكی گرنگی دیكه.
پێشتر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر هەمان پرس له‌گه‌ڵ هەریەک لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان كۆبووه‌وه‌و چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ به‌بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

