پەرلەمانتارێک: یەکێتی پارێزەری مافی هاووڵاتیانی کەرکوکە
کوردستان 04:58 PM - 2023-07-14
PUKMEDIA
ئاڵای کوردستان و لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان بەردەوامە لە هەڵوێستە نەگۆڕەكانی بەرامبەر بە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان
بە پارێزگاریكردن لە ئاسایش و دانیشتووانەكەی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێیان، ئەندامێكی
فراكسیۆنی یەكێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: "پارێزگاری لە موڵك و
ماڵی جوتیارانی كورد لەو ناوچانە دەكەین و هەوڵیشمانداوە لەرێگای فەرمانگە حكومییەكانی
كەركوك و ناوچەكانی ترەوە خزمەتگوزاری بگەیەنینە گەڕەكە كورد نشینەكان".
د. گەیلان قادر ئەندامی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند:
"یەكێتی هەمیشە لە خەمی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكاندا بووە، هەربۆیە مەكتەبی
سیاسی و فراكسیۆن و وەزیرەكانی بەردەوام هەوڵی پارێزگاریكردن لە ئاسایش و هاووڵاتیانی
ئەو سنوورە دەدەن، چونكە لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و لێكەوتەكانییەوە دەستدرێژی
بۆسەر موڵك و ماڵی كورد و جوتیارە كوردەكان لەو ناوچانە زیادی كردووە".
"لەچەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک ئەندامی
مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ئەندامانی فراكسیۆنی
یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، سەردانی گەڕەكە كورد نشینەكانی كەركوكمان كرد بۆ ئەوەی
لە نزیكەوە گوێبیستی داواكاری دانیشتوانەكەی بین، هاوكات هەوڵمانداوە لەرێگای فەرمانگە
حكومییەكانی كەركوك و ناوچەكانی ترەوە خزمەتگوزاری بگەیەنینە ئەو گەڕەكانە كە بەدەست
كەمی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن، ئەمە جگە لەوەی توانیمان لە یاسای بودجەی ئەمساڵدا
بەشێك لە بودجەی پارێزگاكان بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان تەرخان بكەین و بەردەوام دەبین
لە چاودێری كردنی بودجەی پارێزگاكان و چۆنییەتی دابەشكردنی"، ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

