پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا هەمزە پۆڕیجەیی
پرسەنامە 02:34 PM - 2023-07-14
PUKMEDIA
پرسەنامە
کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی
ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک
ئاڕاستەی خانەوادەو کەسوکاری مامۆستا هەمزە پۆڕیجەیی دەکات.
دەقی پرسەنامەکە
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری
مامۆستا هەمزە پۆڕیجەیی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی
دوایی خەباتگێڕو تێکۆشەرو پێشمەرگە، کادیری پێشکەوتووی رێکخستنەکانی یەکێتی مامۆستا
هەمزە پۆڕیجەییم بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
مامۆستا هەمزە یەکێک بوو لە
کادیرە دڵسۆزو بەتواناکان، پیاوی رۆژانی سەختی خەبات بوو، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کاری
دەکرد، بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرو مامۆستایە، هاوبەشی خەمتانم،
پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان
بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی
و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

