د.خەسرەو گوڵ: خاتوو سەبیحە ژنێکی ئازاو هاودەمی کاک جەبار فەرمان بوو

پرسەنامە 01:57 PM - 2023-07-13
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

دکتۆر خەسرەو گوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ( سەبیحە شیر محەمەد ) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە...

 

خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، خاتوو کڵپە و دەریا، خانەوادەی سەربەرزی شێرمحەمەد.

کۆچی دوایی خوشکی ئازیزمان ( سەبیحە شیر محەمەد ) ژنە تێکۆشەرو خەباتگێڕی خانەقین و  هاوژینی سەرکردە و فەرماندەی نەمرکاک جەبار فەرمان لەدڵەوە نیگەرانیکردم.

خاتوو سەبیحە ژنێکی ئازاو هاودەمی کاک جەبار فەرمان بوو کە لەقۆناغەکانی سەختی خەباتیشدا خۆڕاگرانە وەک ژنێکی نمونەیی دانەبڕاو بەشێک بووە لە سەروەرییەکان .
بۆیە کۆچی دوایی ژنێکی وەها غەمباریکردم  بۆ ئەم کۆستە پرسەو سەرەخۆشی قووڵی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەمتانم .

خوای گەورە رۆحی ئەم خوشکەمان بۆ هەمیشە شادبکات ، سەبووری و دڵئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت 


دکتۆر خەسرەو گوڵ 
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە