یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی چارەسەركرا
کوردستان 11:58 AM - 2023-07-13
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی
یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی چارەسەركرا
یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای سلێمانی پاش 10 رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە ماڵەوە.
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "ئەو هاووڵاتییەی هەفتەی رابردوو وەك یەكەم توشبووی تای خوێن بەربوون لەپارێزگای سلێمانی راگەیەندرا، لەدوای وەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانە چاك بووەوە و رەوانەی ماڵەوە كرایەوە".
"چاكبوونەوەی یەكەم توشبووی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای سلێمانی دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ تەندروستی سلێمانی، بەهەوڵی پسپۆڕەكانمان توانیمان لەڕێی ئەو چارەسەرانەی بۆ توشبووەكە كرا لەماوەیەكی كەمدا توشبووەكە خوێنبەربوونەكەی بوەستێنین و بە تەندروستییەكی باشەوە رەوانەی ماڵەوەی بكەینەوە" وتەبێژی تەندروستی سلێمانی وادەڵێت.
یەكەم توشبووی تای خوێن بەربوون لەپارێزگاری سلێمانی، ژنێكی تەمەن 45 ساڵی خەڵكی شارۆچكەی چوارقوڕنە بوو، لەدوای وەرگرتنی چارەسەر و باشبوونی باری تەندروستی، ئەمڕۆ 13-7-2023، لەلایەن بەڕێوەبەر و پزیشك و ستافی نەخۆشخانەی شار بەچەپكەگوڵەوە ماڵئاوایی لێكرا و رەوانەی ماڵەوە كرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

