قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە دەكات

پرسەنامە 03:46 PM - 2023-07-12
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

قوباد تاڵەبانی پرسەنامە

بۆ كۆچی دوایی خاتوو سەعدی، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی: 



*بەڕێز كاك ئەنوەری حاجی عومەر بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە*


*بەڕێزان خانەوادەی كۆچكردوو خاتوو (سەعدی)*


بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (خاتوو سەعدی) دایكی كاك ئەنوەری حاجی عومەر بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە، نیگەران و دڵگران بووم.  

لەم بۆنە غەمناكەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە