ستران عەبدوڵڵا: حزب نابێ گیتۆی داخراوی ئەندامەكانی بێت
کوردستان 01:39 PM - 2023-07-12
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا لە وتارێکدا دەڵێت: "حزب بۆ خەڵک دروستدەبێت، ئەمە ئاواز و گۆرانی نییە كە دەڵێ شیرین نەما فەرهاد تۆ بۆ بمێنێ؟ نا نا، مەسەلە لەوە قوڵترە، چونكە خۆی بنەما و رەوت و ئەدەبیاتەكەمان وایە.
ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکیدا بە ناونیشانی (یەكێتی بۆ خەڵكی كوردستان ئینجا یەكێتی بێت بۆ هەڤاڵەكان) کە دەقەکەی لە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA بڵاوبوەتەوە رایگەیاند: "زەحمەتە ئەم دوانە لێك جیا بكەینەوە، بە تایبەتی لە حزبی پان و بۆر و گەورەدا كە ئەم پرسیارە دێتە كایەوە، چونكە زۆرین بە هەڤاڵانەوە و زۆرتریشین بە خەڵكەوە، بەڵام راستیەكەی ئەم دوانە پێكەوەش بن دەبێ ریزبەندییەكەیان بگۆڕین. ئەولەویەت بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان. دێڕە جوان و جاویدانەكەی مام جەلال، ئینجا بۆ هەڤاڵان بێت. چونكە كۆمەڵانی خەڵك لە گەورەترین حزبەكان گەورەترن، بە ژمارە و قەبارە و قەوارەش. بە ماكی بوون و بە جەدوا و پێناو و ئامانجیشەوە. جەدوا لەبەر ئەوەی ئەدەبیاتی خۆمان دەڵێ ئێمە پێناوی خەڵكین و خەڵك نەبێ ئێمە بۆ هەین؟".
دەشڵێت: "ئاماژە و دروشم و لۆگۆ وردەكاری بۆ حزبەكان خۆیان و لە ناوخۆیاندا
گرنگن و جێی سەرنجن، بەڵام بۆ جەماوەر ئەوا
سیاسەت و ئامانج و كردەوەكان سەنگی مەحەكن، ئینجا لۆگۆ و ئاماژەكانیش بۆ ناسینەوە و نازكێشان
دێنە كایەوە و تەحسیل حاسڵن، لەم دۆخەدایە گرنگە وا ئەزموونی حزبایەتی هەڵسەنگێنن
كە حزب نابێ گیتۆی داخراوی ئەندامەكانی بێت. هەر خەمی ئەوانی بێت و خەم لەوان
بخوات. ئاخر گیتۆ دیاردەیەكی كۆمەڵگە ئیتنیکی و مەزهەبییەكانن كە لەناو یەكدا بەیەكدا
دێن، داخراون و زیاد ناكەن و هەستێكی خۆ بەزلزانینی جۆرییان هەیە كە قەت زیاد ناكەن
و لەكەمی دەدەن. جا حیزب وابێت وەك سوارچاكانی هەیكەل و گروپەكانی وەك حەسەن سەباح
دەبنە دەستەبژێری خۆدوورخەرەوە لە جەماوەر و ئامانجەكانی تری میللی دادەبرین".
دەقی وتارەکە لێرەوە بخوێنەرەوە.....
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

