حاكم قادر: جەمال شارباژێڕی ئەدیبێكی ھەمیشە خاوەن ھەڵوێست بوو
پرسەنامە 10:29 PM - 2023-07-10
PUKMEDIA
پرسەنامە
حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی جەمال شارباژێڕی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان خانەوادەو بنەماڵەی شاعیرو ئەدەب دۆست و كوردپەروەر جەمال شارباژێڕی، زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێزیمان پێگەیشت لە تاراوگە.
جەمال شارباژێڕی ئەدیبێكی ھەمیشە خاوەن ھەڵوێست بووەو رۆڵی لە مێژووی ئەدەبی كوردی و بنكەی گەلاوێژدا دیارو بەرچاو بووە، خاوەن قەڵەمێكی بەبەڕشت بووە و دوو دیوانی شیعری ھەبووە كە زۆربەی شیعرەكانی لە لایەن ھونەرمەندانەوە كراوە بە گۆرانی.
كۆچی دوای ئەم ئەدیبە دیارو بە ھەڵوێستە نەك تەنھا لە دەست خانەوادەكەتان ڕۆشت، بەڵكو لە گەلی كورستان و تەواوی ئەدیبان و ھونەرمەندان ڕۆشت.
بەشداری خەم و پەژارەی خانەوادەكەتانین بۆ ئەم كۆستە گەورەیە، لە یەزدانی مەزن داواكارین بەبەھەشتی بەرینی شاد بكات.
حاكم قادر حەمەجان
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
٢٠٢٣/٧/١٠
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

