قوباد تاڵەبانی:مامۆستا جەمال قەڵەمێکی پڕ بەرهەم بوو

پرسەنامە 10:02 PM - 2023-07-10
 پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە قوباد تاڵەبانی

بۆ كۆچی دوایی جەمال شارباژێڕی، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو `شاعیر و نوسەرانی کوردستان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان شاعیر و نوسەرانی کوردستان

بەڕێزان خانەوادەى کۆچکردوو (جەمال شارباژێڕی)

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (جەمال شارباژێڕی) ئەدیب و شاعیر، نیگەران و دڵگران بووم.  

کۆچکردوو مامۆستا جەمال قەڵەمێکی پڕ بەرهەم و خاوەنی سەدان هۆنراوەو چەندین دیوان بوو لە دیارترینیان ملوانکەی هەزاردەنکەی شارباژێڕ، کۆچکردنی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان و بزاڤی رۆشنبیری و ئەدەبی لەکوردستان. 

لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی مامۆستا جەمال و هەموو نوسەر و رۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لێی خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە