چیرۆکی هەکاری
کوردستان 06:47 PM - 2023-07-07
PUKMEDIA
یادی شەهیدانی هەکاری
ستران عەبدوڵڵا
یادی شەهیدانی سەربەرزی هەکاری و یادی کارەساتی گەورەی هەوڵی نەزۆکە بۆ پەکخستنی کاروانی شۆرشی نوێی گەلەکەمان.
یادی جوامێرانی کوردایەتییە کە خوێنیان بووە خەڵاتی کوردستانێتی شۆرش و پشت ئەستورکردنی کوردایەتی بە چەکی شەرەف و فیشکی قاچاخ تا ئیتر بزووتنەوەی کوردستان پێویستی بە شا و گەدای بێگانە و ئەغیار نەبێت. تا ئەگەر کەیفیان نەسازا نەهێڵن شۆڕش قسەی هەبێ و قەراری مانەوەی خۆی بدات .
سێ شەهید لە وێنە سونبلن و سەدانی تر شایەتی گەشەی خەباتن لە تیمی دیعایەی چەکدار تا مەفرەزەکانی مژدەی شۆڕش و تا تەنینەوەی بزووتنەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەموو کوردستانا، لە بادینان تا سۆران تا شارەزوور و هەورامان . بۆ ئەوەی حزب ناوەکەی بە خۆوە بێت نیشتمانی بێت و کوردستانیی و بۆ یەکێتیی شۆرشی گەل کۆشش بکات.
هەکاری یەک وێستگەیە لە دەیان وێستگەی بەرەنگاری کە ویسترا ناونیشانی شۆرش و چەواشەیی تێکەڵ ببێت و شەهیدانی سەرکردە : عەلی عەسکەری و دکتۆر خالد و حسێن بابەشێخ و هەڤاڵەکانیان بە خوێن هێڵی راست و چەپیان کێشا و جیایان کردەوە.
ئەمانە قوربانی دەستی غەدرن و شەهیدی بێ رۆژی شەهادەت و بێ گۆری بە ناونیشانن . بەڵام یادیان هەموو ساتێک نەمر و جاویدانە . داستانی شۆرش و چەواشەییە کەی خوێن و خوێ تێکەڵ بوو ئەو دوانەش تێکەڵ دەبن.
چیرۆکی هەکاری ئەوەیە، تا هەق سەردەکەوێ برین هەر کولاوەیە .
PUKMEDIAهەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

