پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ لالە سەرحەد

پرسەنامە 10:43 AM - 2023-07-07
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیی دوایی چیمەن لالە ئەکبەر خەلیفە یونس هاوخەمی دەردەبڕێت و پرسەنامە ئاڕاستەی لالە سەرحەد و خانەوادەکەی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە....

 

بەڕێز لالە سەرحەد خەلیفە یونس
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو چیمەن لالەئەکبەر خەلیفە یونس رۆغزایی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (چیمەن لالەئەکبەر خەلیفە یونس رۆغزایی)م بیست.

کۆچکردوو خاتوو چیمەن لەخانەوادەیەکی دڵسۆزن بۆ نیشتمان و کوردایەتی و برازای لالە سەرحەد خەلیفە یونس سەرۆک عەشیرەتی ڕۆغزاییە. بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە