پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچیدوایی خاتوو زیبا
پرسەنامە 08:47 AM - 2023-07-05
PUKMEDIA
پرسەنامە
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدی سەرکردە جەعفەر عەبدولواحید دەکات بۆ کۆچی دوایی خاتوو زیبای خوشکی.
دەقی پرسەنامەکە.....
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو زێبا عەبدولواحید
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (زێبا عەبدولواحید) خوشکی شەهیدی سەرکردە (جەعفەر عەبدولواحید)م بیست.
خاتوو زێبای کۆچکردوو، خوشکێکی گەورە و ئازیزمان و لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەر بوو، خوشکی شەهید جەعفەر عەبدولواحید گەشمەردەی نەمری یەکێتی و نموونەی خۆڕاگریی و هەڵوێستبەرزیی بوو کەگیانی پاکی بەخت کرد و شکۆمەندی بۆ گەلەکەمان و یەکێتی تۆمارکرد.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

