رێکخراوی پەیامنێران : سلێمانی ئارامترین شوێنە بۆ رۆژنامەنووسان
کوردستان 12:28 PM - 2023-07-04
ئاژانسەکان
هۆزان قادر سەرۆکی رێکخراوی پەیامنێران
لەکۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رێکخراوی پەیامنێران ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە
رۆژنامەنووسان لە ٦ مانگی رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەکە سلێمانی ئارامترین شوێنی
رۆژنامەنووسان بووە و کەمترین حاڵەتی پێشێلکاری تێدا تۆمارکراوە.
هۆزان قادر سەرۆکی رێکخراوی پەیامنێران لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بەپێی ئامارەکانی بەردەست رێکخراوی پەیامنێران،
سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لەپاریزگاکانی هەرێمی
کوردستان ئەنجامدراون، سلێمانی بۆ رۆژنامەنووسان ئارامترین شاربووە و کەمترین حاڵەتی تێدا تۆمارکراوە، دوای ئەویش هەڵەبجە دێت".
هەر لە کۆنگرەکەدا هۆزان قادر ئاماژەی بەوەکرد:" لە
پاریزگای دهۆک زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە و ٢٥
حاڵەت تۆمارکراوە، هاوکات لە هەولێر ١٦ حاڵەت تۆمارکراوە و لەهەڵەبجەش ٥ حاڵەت تۆمارکراوە، هەروەها سلێمانی ئارامترین
شوێن بووە بۆ رۆژنامەنووسان و کەمترین حاڵەتی تێدا تۆماکراوە کە رێژەکەی ٤ حاڵەتە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

