هاوخەمی د . خەسرەو گوڵ بۆ خانەوادەی تێكۆشەر سەڵاح جان
پرسەنامە 02:14 PM - 2023-06-30
PUKMEDIA
پرسەنامە
بۆ كۆچی دوایی سەڵاح جان ئەندامی ئەنجومەنی راوێژكاری مەكتەبی راگەیاندن، د . خەسرەو گوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كەسوكارو خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان كەسوكارو خانەوادەی سەربەرزی كاك سەڵاح جان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ، هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵی ئازیزو كۆڵنەدەرمان كاك ( سەڵاح جان ) تێكۆشەرو رێكخستنی دێرین و یەكێك لە جوامێرەكانی هەڵۆی سور و ئەندامی ئەنجومەنی راوێژكاری مەكتەبی راگەیاندنمان پێگەیشت .
بۆ ئەم كۆستە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەو كەسوكارە تێكۆشەرەكەتان دەكەم كە نموونەیەكی هەرەباڵان لەخەبات و قوربانی دان .
كاك سەڵاح جان كەسایەتییەكی دیاری كوردایەتی و كوردانی فەیلی بوو ، كە بەهۆی كوردبوونی و بەشداری لە شۆڕشی نوێ و خەباتی گەلەكەمان تووشی گرتن و دەربەدەری و ئاوارەیی زۆر بووەو بەڵام قەت رۆژێك لەرۆژان لە هەڤاڵەكانی دانەبڕاو وەك قارەمانێكی زیندان بە پێوەمایەوە و خۆشەویستی هەموومان بوو .
ژیانئاوایی هەڤاڵێكی دێرینمان و سەرڕاستی وەك كاك سەڵاح جان لە ناخەوە نیگەرانیكردم ، یەزدانی مەزن بۆ هەمیشە رۆحی شادبكات سەبووری و دڵئارامیش بە هەمووان ببەخشیت .
د . خەسرەو گوڵ
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

