پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس

پرسەنامە 09:39 PM - 2023-06-22
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە

 

*بەڕێزان خێزان و خانەوادەی مامۆستای گەورەی کۆچکردوومان مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس*

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی کاک (نجیب)ی کوڕی ئەدیب و نوسەر و زانای گەورەی کورد مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، نیگەران و دڵگران بووم. 

بەم بۆنە غەمناکەوە، پرسەو سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی غەمتانم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

ئەمانەش ببینە