کادر و ئابوریناسی بڵاودەکرێتەوە
هەواڵ 05:34 PM - 2023-06-18
PUKMEDIA
نامیلکەی کادرو ئابوریناسی
کادرو ئابوریناسی نوێترین بەرهەمی د. بێستون سابوراوایی،
لە بڵاوکراوەکانی مەکتەبی گەشەپێدانی بیروهۆشیارییە بڵاوکرایەوە.
سەبارەت بە نامیلکەکە نووسەر دەڵێت: "هەوڵمانداوە
بە شێوازێکی ئاسان و زانستیانە سەبارەت بە ئابوری و هەندێک زاراوەی وابەستە بەو
زانستە بدوێین و روونیان بکەینەوە و پوختەی هەندێک بابەتی ئابوری سۆسیالدیموکراتی
بخەینەڕوو".
"هەموو مرۆڤێک لە هەر جێگە و شوێن و کاتێکدا بژی پێویستی
بە ئابورییە و بیەوێت یان نەیەوێت دەچێتە ناو هەندێک چالاکی ئابورییەوە، یان خۆی
دەبێتە جێگە و مەبەست و ئامرازێکی چالاکییە ئابورییەکان"، نووسەر وادەڵێت.
نامیلکەکە بریتییە لە دوو بەش کە ٧١ لاپەڕەیە، لە بەشی
یەکەمدا کۆمەڵێک بابەت باسکراوە وەکو، ئابوری چییە؟ زانستی ئابوری چییە؟ وەبەرهێنانی دارایی،
پاشەکەوت، پاشەکەوتی میللی و چەند بابەتێکی یدکە.
لە بەشی دووەمی نامیلکەکەشدا کۆمەڵێک بابەت باسکراون وەکو،
سیاسەتی ئابوری سۆسیالدیموکراتی، دەنگدەر لە بەرنامەی ئابوریدا، داهێنانی نوێ، باج
و رسومان و چەند بابەتێکی دیکە.
نووسەر دەشڵێت: "کادرانی رێکخستن و هەڵسوراوانی
بواری کاری جەماوەریی لە هەموومان زیاتر پێویستمان بە بەرچاوڕوونی هەیە لەو رووەوە.
ئێمەش ئەم نامیلکەیەمان بەو مەبەستە ئامادەکردووە و بە پێویستی دەزانین بایەخ بە
خوێندنەوە بدرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

