پرسەنامەیەك لە جێگری سەرۆكی هەرێمەوە
پرسەنامە 10:52 PM - 2023-06-17
PUKMEDIA
پرسەنامە
بۆ كۆچی دوایی هەڤاڵ عومەر نۆغەرانی، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان خێزان و بنەماڵەی كۆچكردوو عومەر نۆغەرانی
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (عومەر نۆغەرانی)، تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و سەرۆكی كۆمەڵەی رێكخستنە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانم پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆم ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، داواكارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایش بە ئێوە و خانەوادە و كەسوكار و ئازیزانتان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إلیه راجعون
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

