10 بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
کوردستان 08:27 PM - 2023-06-17
PUKMEDIA
ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی 10 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت كە سی كەسیان بازرگان بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە: "ئەو 10 تۆمەتبارە لەلایەن ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ( سێ ) مانگی رابردوودا دەستگیركراون لەسەر بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر".
بەپێی راگەیەندراوەكە: "زۆرترین ئەو ماددانەی بەكاریان هێناوە لە جۆری (حەشیش و كریستاڵ)ن، تۆمەتبارەكانیش دانیشتووی ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانن و لە نەتەوەی كورد و عەرەبن، یەكێك لەتۆمەتبارەكان ژنە و بەپێی ماددەی ( 26 و 30 ) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان راگیراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

