قوباد تاڵەبانی:شوان تەڵعەت راهێنەرێكی دڵسۆزی یاری باسكەی كوردستان بوو
پرسەنامە 04:43 PM - 2023-06-15
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچی دوایی (شوان تەڵعەت دزەیی)، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو شوان تەڵعەت دزەیی
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (شوان تەڵعەت دزەیی)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو (شوان تەڵعەت دزەیی) وەرزشەوانی دێرین و راهێنەرێكی دڵسۆزی یاری باسكەی كوردستان و سەرۆكی یەكێتی ناوەندی باسكەی كوردستان و یەكێك بوو لەدامەزرێنەرانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوردستان. رۆڵی بەرچاوی هەبووە لەبەرەوپێشبردنی کەرتی وەرزش لە کوردستان کە ئەمەش جێگەی بەرز نرخاندنە.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی غەمتانم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

